کشتوکاڵی ورمێ: ئەمساڵ بەرهەمی سێو دەگاتە 1.5 ملیۆن تۆن

22-10-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ پێشبینی دەکات، ئەمساڵ لەو پارێزگایەدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن سێو بەرهەم بێت، کە نزیکەی نیوەی هەناردە دەکرێت.
 
خوسرەو شەهبازی، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "بەهۆی سەرمابردوویی و کەمبوونی بەرهەمی سێو لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران و تەنانەت لە وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنەری سێو و باشتربوونی کوالێتیی سێوی ورمێ، پێشبینی دەکرێ ئەمساڵ بازاڕی هەناردەی سێو برەوی باشی هەبێت."
 
بەگوتەی خوسرەو شەهبازی، سێوی پارێزگای ورمێ بۆ وڵاتانی وەک هیندستان، پاکستان، رووسیا، ئەفغانستان و عێراق هەناردە دەکرێت و لەبەر کوالێتیی باشی سێوی ورمێ، ئەمساڵ وڵاتانی هاوردەکار پێشوازیی باشیان لێکردووە.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ، لەو پارێزگایەدا 122 هەزار هێکتار باخ هەیە، کە 65 هەزار و 41 هێکتاری باخی سێوە و ساڵانی نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار سێویان لێ بەرهەم دێت.
 
بۆ ئەمساڵیش سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی ورمێ پێشبینی دەکات یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن سێو بەرهەم بێت، کە 750 هەزار تۆنی هەناردە دەکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بە تازەیی لە بازاڕ دەفرۆشرێت یان بە کارگەکانی شەربەت دەفرۆشێت.
 
سێوی باوەرێن (سێوی وەریو) یەکێکە لە کێشەکانی باخدارەکانی پارێزگای ورمێ، بەڵام سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی ورمێ دەڵێت: "ئەمساڵ 85 ناوەندی کڕینیان بۆ سێوی باوەرێن کردووەتەوە و ئەم کێشەیە تاوەکو رادەیەکی زۆر چارەسەر بووە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2025 فرۆشتنى دۆلار لە عێراق دەگۆڕدرێت

ساڵی 2025 بانکى ناوەندى فرۆشتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنى دادەخات و دەیداتە دەست ژمارەیەک بانک، 'فرۆشتنى دۆلار خێرا و زۆرتر دەبێت'، بە گوتەى پسپۆڕێکى بانکى، پێشبینى دەکرێت ئەمە بەهاى دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بانکە ئەمساڵ 60.4 ملیار دۆلارى فرۆشتووە کە 93.3%ـی بۆ حەواڵەى دەرەکى بووە و چووەتە دەرەوەى عێراقەوە.