رووداو دیجیتاڵ
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات کە گەشەی ئابووریی ئێران بۆ ئەم ساڵ نزیک دەبێتەوە لە سفر.
رۆژی سێشەممە، 22ی نیسانی 2025، سندووقی دراو نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات داهاتی ئێران بۆ ئەم ساڵ زۆر کەم دەبێت و رێژەی هەڵئاوسان زۆر زیاتر دەبێت.
بە پێی راپۆرتی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی گەشەی ئابووری بۆ ئەم ساڵ تەنیا 0.3 دەبێ و بۆ ساڵی داهاتووش 0.1 و 1 دەبێت.
هەر بە پێی ئەو راپۆرتە، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات کە ئەم ساڵ هەڵاوسان لە ئێران نزیکەی 4 پلەی دیکە بەرز ببێتەوە و لە 38.9 بگاتە 43.3.
هەر بە پێی ئەو پێشبینیانە، ئەگەر دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا سەرکەوتوو نەبن و سزا ئابوورییەکان بەردەوام بن لە سەر ئێران، گەشەی ئابووری لەو وڵاتە دەوەستێت و بێکاریش لە ئێران کە ئیستا کەمترە لە 8٪ دەگاتە 9.5٪.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ