قازانجی یاهوو 93% دابەزی

22-04-2015
عومەر ئەحمەد
نیشانەکردن یاهوو قازانج
A+ A-

رووداو-AFP

قازانجی كۆمپانیای یاهوو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


یاهوو رایگەیاندووە، قازانجەکانی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی سەدا 93 دابەزیوە. قازانجی کۆمپانیای یاهوو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ تەنیا 2.1 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو، لە هەمان ماوەدا یاهوو توانیبووی 312 ملیۆن دۆلار قازانج تۆماربکات.

داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیای یاهوو تێکڕا یەک ملیار و 230 ملیۆن دۆلار بووە، کە بەزۆری لە رێی رێکلامکردن لە کاتی گەڕانەکان لە رێی یاهووەوە دەستیکەوتووە.

بەڵام هەم لە رووی داهات و هەم لەرووی قازانجەوە، ژمارەکانی کۆمپانیاکە دابەزینیان بەخۆەوە بینیوەو تەنانەت لە ئاستی پێشبینییەکانیشدا نەبووە.

ماریسا مایەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای یاهوو رایگەیاندووە، پلانی تۆکمەیان هەیە قازانجەکانی کۆمپانیاکە بگەڕێننەوە دۆخی جاران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە