ئابووری
پۆلیسێک لەسەر بانی هوتێلێک لە نزیک سەنتەری کۆبوونەوەکانی داڤۆس وەستاوە. وێنە: Fabrice COFFRINI / AFP
رووداو دیجیتاڵ
كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان كه به 'لووتكه‌ی داڤۆس' ناسراوه و بڕیار بوو له نێوان رۆژانی 17-21ی كانوونی دووه‌می 2022دا بکرێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، بۆ هاوینی هه‌مان ساڵ دواخرا.
لووتكه‌ی داڤۆس كه له ساڵی 1971ـه‌وه ساڵانه له مانگی كانوونی دووه‌مدا له شارۆچكه‌ی داڤۆسی سه‌ر به سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2021دا بەهۆی کۆڕۆناوە ، له ساڵی 2022ش هەر بەهۆی کۆرۆناوە لە وادەی خۆیدا ناکرێت.
له راگەیێندراوێکدا، كه له‌لایه‌ن كۆڕبهندهكهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووە: "پلان وابووه لووتكه‌ی داڤۆس له نێوان رۆژانی 17-21ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت". تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیکرۆن، لووتكه‌كه بۆ سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی 2022 دواخراوه.
له بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووه: "دۆخی هه‌نووكه‌یی په‌تاكه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رووبه‌ڕووی جیهانی ئێجگار قورس كردووه"
كڵاوس شواب، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاری دواخستنی لووتكه‌ی داڤۆس نابێته رێگر له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین له‌گه‌ڵ جیهانی كار، نوێنه‌رانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
كڵاوس شواب تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش پلانیان وایه به زووترین كات سه‌ركرده‌كانی جیهان كۆبكه‌نه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ