قەتەر و چین رێککەوتنێکی 27 ساڵی بۆ هەناردەی گاز واژۆدەکەن

21-06-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمپانیای وزەی فەرمیی هەردوو وڵات، قەتەر و چین رێککەوتنێکی 27 ساڵیی هەناردەی گازی شلیان لە دەوحە واژۆکرد.
 
بەپێی رێککەوتنەکە، قەتەر ساڵانە چوار ملیۆن تۆن (160 ملیۆن پێ سێجا) گازی شل بۆ کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین دابین دەکات.
 
وڵاتانی ئاسیا، دیارترینیان چین، ژاپۆن و کۆریای باشوور بازاڕی سەرەکی گازی قەتەرن.
 
بەهۆی هێرشی رووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا، وڵاتانی رۆژئاوا بەدوای جێگرەوەی گازی رووسیا دەگەڕێن و قەتەریش یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین چاوی ئەوروپییەکانی لەسەرە.
 
سەعد شێریدە کەعبی، وەزیری وزەی قەتەر و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی لە رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنە رایگەیاند، "قەتەر بۆ ماوەی 27 ساڵ ساڵانە چوار ملیۆن تۆن گازی سروشتی لە پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی باکووری رۆژهەڵات بۆ چین هەناردە دەکات."
 
کەعبی گوتیشی، "ئەمە دەبێتە دووەم رێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی گازی شل لەگەڵ چین لە چوارچێوەی پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی باکووری رۆژهەڵات."
 
هەر لە رێوڕەسمەکەدا دای هۆوڵینگ، سەرۆکی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین رایگەیاند، "هیوادارم لەم خاڵی دەستپێکەوە بتوانین هاوئاهەنگییەکی نزیکترمان هەبێت و دۆستایەتییەکەمان بۆ هەتا هەتایە بەردەوام بێت."
 
بە فراوانکردنی چالاکییەکانی لە کێڵگەی باکوور کە زۆرترین یەدەگی گازی تێدایە لەسەر ئاستی جیهان و لە کەنداوەوە بۆ نێو خاکی ئێران درێژ دەبێتەوە، قەتەر تاوەکو ساڵی 2027 ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شل 60٪ و بۆ 126 ملیۆن تۆنی ساڵانە.
 
هەرچەندە قەتەر زۆرینەی گازەکەی دەفرۆشێتە وڵاتانی ئاسیایی، بەڵام مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو گرێبەستێکی گەورەی هەناردەی گازی شلی بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆکرد. بەپێی رێککەوتنەکە، قەتەر ساڵانە دوو ملیۆن تۆن (81 ملیۆن پێ سێجا) گازی شل هەناردەی ئەڵمانیا دەکات و ماوەی رێککەوتنەکەش 15 ساڵە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە