10 هەزار جۆری هەنگ لە هەرێمی کوردستاندا هەن

21-05-2019
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
کار بۆ ئەوە دەکرێت ساڵی داهاتوو لە په‌یمانگەى ته‌كنیكى سلێمانى بەشێکی تایبەت بە هەنگ بکرێتەوە
کار بۆ ئەوە دەکرێت ساڵی داهاتوو لە په‌یمانگەى ته‌كنیكى سلێمانى بەشێکی تایبەت بە هەنگ بکرێتەوە
نیشانەکردن هەنگ
A+ A-

رووداو - سلێمانی

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سەرانسەری جیهاندا 20 هه‌زار جۆرى هه‌نگ هه‌ن‌، 10 هه‌زار جۆریان لەناو هه‌رێمى كوردستان هەن و هه‌نگه‌وانه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێى سرووشتى هه‌نگه‌كه‌ به‌خێویان ده‌كه‌ن.

عوسمان مه‌جید، هه‌نگه‌وانێکی شاری سلێمانییە و دەڵێت،‌ بارانی‌ زۆر‌ى ئه‌مساڵ به‌شێك له‌ هه‌نگه‌كانى كوشتووە، هەروەها سه‌رما نه‌یهێشتووە هەنگەکان له‌ كوره‌كانیان بێنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ 
په‌یداكردنى ژه‌مى رۆژانه‌یان.

كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ساڵى داهاتوو له‌نێو په‌یمانگەى ته‌كنیكى سلێمانى به‌شێكى تایبه‌ت به‌ به‌خێوكردنى هه‌نگ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى هه‌نگناسى بخوێنن یان چۆن هه‌نگ به‌خێوبكه‌ن.

به‌پێى ئامارى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى هه‌نگ، له‌ كوردستاندا حەوت هه‌زار هه‌نگه‌وان هه‌ن کە 250 هه‌زار پووره‌هه‌نگ به‌خێوده‌كه‌ن و ساڵانه‌ نزیکەی 750 تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌مده‌هێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە