رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی نیسانی رەوانەی بەغدا کرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ: "لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا."
بەگوێرەی وەزارەتەکە، بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
رۆژی 07-04-2024، تۆڕی میدیایی رووداو بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی بڵاویکردبووەوە، لە 20 تاوەکو 22ـی ئەم مانگە، مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا کراوە.
لە راگەیێندراوێکدا کە یەکشەممە، 7ـی نیسانی 2024 بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "جەخت لە رژدبوونمان لەسەر گەرەنتیکردنی مافە داراییەکانی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەینەوە، ئەوەش لە رێگەی خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت؛ هەروەها پارەی هیچ وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکەش خەرج ناکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ