سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

21-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی ئابووریی لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیارەکەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 21-1-2025) دا، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی.
 
سەرۆکی حکومەت لەبەرامبەردا "سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد."
 
هەردوولا وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری."
 
کۆڕبەندی داڤۆس ئەمساڵ بە درووشمی 'پێکەوەکارکردن لە سەردەمی ژیریدا' دوێنێ (دووشەممە، 20-1-2025) دەستیپێکردتاوەکو 24-1-2025 بەردەوام دەبێت. 
 

مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە دوێنێ گەیشتە سویسرا و حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان دەبێت."
 
گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق، ناوچەکە، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی و ئەلیکساندەر دیکروو بوو.
 
زیاتر لە 350 سەرکردە کە 60ـیان سەرۆکی وڵات یان حکومەتن لە کۆڕبەندەکە دا بەشدار دەبن، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا کە بەڕێگەی لایڤەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە دا دەکات.

 

 

  
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.