ئێکوادۆر بەبێ قازانج نەوتەکەی دەفرۆشێت

21-01-2016
کاوار ساڵح
نیشانەکردن نەوت
A+ A-

رووداو- هەولێر

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئێکوادور رایگەیاند"بێ ئەوەی قازانج بکات نەوتی خۆی دەفرۆشێت".


رافاییل کوریا، سەرۆکی ئێکوادور رایدەگەینێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، نەوتی وڵاتەکی بە بێی هێچ قازانجێک دەفرۆشرێت.

رافاییل کوریا، پشتگیری داواکەی ڤەنزوێلا دەکات بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی رێکخراوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک، بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دابەزینی نرخی نەوت.

ئێکوادور بچووکترین بەرهەمهێنەری نەوەتە لە رێکخراوی ئۆپێکدا، چەندین سەرچاوەی نێو ئەو رێکخراوە پشتڕاستیانکردووەتەوە کە ڤەنزوێلا داوای بەستنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەو رێکخراوەیە کردووە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

رۆژی پێنجشەممە 21-1-2016 نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی ئاسیا دابەزیووە بۆ نزیکەی 27.72 دۆلار.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە