رووداو - هەولێر
لە باکووری کوردستان و تورکیا تەنیا کارگەیەکی دروستکردنی پێڵاو لەلایەن کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەبرێت، ئەویش لە شاری ئامەدی باکووری کوردستانە.
تەواوی کرێکاران و تەنانەت بەڕێوەبەری ئەو کارگەیەش خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەواتایەکی دیکە ئەوانەی لەم کارگەیە بەهۆی رووداوەکانەوە قاچیان لەدەستداوە، پێڵاو بۆ ئەو کەسانە دروستدەکەن کە پێیان هەیە و لەش ساخن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ