فایەرفۆکس لەجیاتی گووگڵ کار بە یاهوو دەکات

20-11-2014
عومەر عەلی
نیشانەکردن فایەرفۆکس گووگڵ یاهوو
A+ A-

رووداو- BBC

ماتۆڕی گەڕانی فایەر فۆکس لەوە بەدواوە لە جیاتی گووگڵ، یاهوو وەک ماتۆڕی سەرەکی گەڕانی خۆی دەسنیشان دەکات، ئەوەش پاش ئەوەی گرێبەستە 10 ساڵییەکەی لەگەڵ کۆمپانیای گووگڵ کۆتایی دێت.

کۆمپانیای مۆزیلا فایەر فۆکس گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای یاهوو واژۆکردووە بۆ ئەوەی لەوە بەدواوە لە جیاتی ماتۆڕی گەڕانی گووگڵ، یاهوو بەکاربهێنێت. لەو بارەیەوە کۆمپانیای یاهوو رایگەیاندووە، ماتۆرێکی خاوێن و مۆدێرن و جوان بۆ مۆزیلا فایەر فۆکس دیزان دەکات.

ماریسا مایەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای یاهوو سەبارەت بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ مۆزیلا رایگەیاند، موزیلا دەبێتە گرنگترین هاوبەشی کۆمپانیای یاهوو لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.

بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای کۆم سکۆر، ماتۆری گەڕانی گووگل لە سەدا 67 ی گەڕانە ئینتەرنێتییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدەهێنێت. هەروەها ماڵپەرِی مایکرۆسۆف لەسەدا 20 ی گەڕانەکان و ماڵپەرِی یاهووش لەسەدا 10 ی گەڕانەکان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە