رووداو دیجیتاڵ
مووچەی دوو مانگی ئەفسەر و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکانی یەکەی 70ـی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سبەی (یەکشەممە 21-07-2024) مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەریرانی ئەفسەر و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکانی یەکەی 70ـی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە ژمارەیان نزیکەی هەزار کەسە و یەکەمجارە بە سیستمی بانکی مووچە وەردەگرن، چونکە زۆربەیان تازە خانەنشین کراون.
ئەو کەسانە بەپێی یاسای خانەنشینی و بە تەمەن خانەنشین کراون، پێشتر بە دەست مووچەیان وەرگرتووە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەکەی بۆ دابینکردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ