نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی هەینی زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی، لە کەمترین ئاستی خۆیدا لە نێوەڕاستی مانگی حوزەیران بەدواوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەگەری ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە رۆژی هەینی هەژماردەکرێت.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی هەینی دوو دۆلار و 48 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 82 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا دوو دۆلار و 69 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پیوەکرا.
 
ئەنتۆنی بلێنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەگەری هەیە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و غەززە بەمزوانە بەدی بێت.
 
تیم سنایدەر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ماتادۆر ئێکۆنۆمیکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "کێشە جیوسیاسییەکان بەرەو چارسەر دەڕۆن و ئەوەش نرخی نەوتی دابەزاندووە."
 
لەلایەکی دیکەوە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوت.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار خواست بۆ کڕینی نەوت کەمدەکاتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە