رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای تێسلا ئامارە داراییەکانی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بەهۆی کەمکردنەوەی نرخی ئۆتۆمبێلەکانیەوە فرۆشی زیاد بووە و قازانجی بەرزبووەتەوە.
تێسلا دەڵێت، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 2.7 ملیار دۆلار، بەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 20% زیاد بووە.
لەدوای راگەیاندنی قازانجەکە، بەهای پشکەکانی تێسلا زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 292 دۆلار.
بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا پوختەی داهاتی تێسلا 2.51 ملیار دۆلار بووە؛ کۆی داهاتەکەشی گەیشتووەتە 23.33 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2022ـدا داهاتەکانی تێسلا 16.93 ملیار دۆلار بوو.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا تێسلا رایگەیاند، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا 497 هەزار و 700 ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمهێناوە؛ لەو ژمارەیەش 466 هەزار و 140 ئۆتۆمبێلی خستووەتە بازاڕەکانەوە.
ئاستی خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن تێسلاوە بەرزتر بوو لە ئاستی پێشبینییەکان، هۆکاری سەرەکییش کەمکردنەوەی نرخی ئۆتۆمبێلەکان بووە لە لایەن کۆمپانیاکەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ