رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە بازاڕی دراوی هەولێر لە رۆژی هەینییەوە تاوەکو سێشەممەی داهاتوو دادەخرێت. بازاڕی دراوی سلێمانیش لە رۆژی هەینییەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە دادەخرێت.
رۆژی چوارشەممە 19-04-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژانی هەینی، شەممە، یەکشەممە، دووشەممە بازاڕی دراوی هەولێر بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دادەخرێت و رۆژی سێشەممە 25ی نیسانی 2023 بازاڕ دەکرێتەوە.
هەروەها جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە دادەخرێت و رۆژی دووشەممە 24ی نیسانی 2023 دەکرێتەوە."
رۆژی 19-04-2023، بانکی ناوەندیی عێراق 319 ملیۆن و 595 هەزار و 917 دۆلاری خستەڕوو، کە 225 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بهشێوهی کاشە ئەوەش زۆرترین بڕی کاشە کە لەمساڵدا دەیخاتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا 93 ملیۆن و 695 هەزار دۆلاری بهشێوهی حهواڵه بووه.
تائێستا یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لەهەرێمی کوردستان دیارینەکراوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە سەنتەری شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە لە رێگەی لیژنەی لاوەکییەوە چاودێریی بینینی مانگ بکرێت و دواتر ئەنجامەکەی دەدرێتە لیژنەی باڵای بینینی مانگ؛ لیژنەکەش بە پشتبەستن بەو ئەنجامانە و ئەو زانیارییانەی لە رێگە زانستی و فەلەکییەکانەوە کۆی دەکەنەوە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ