بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

19-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن بەهای دۆلار و دینار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 158 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت. هاوکات 100 دۆلار بە زیاتر لە 5 ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە 19-11-2023) حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 158 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.
 
هاوکات سالار جەبار، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 158 هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 159 هەزار و 250 دینار فرۆشرا.
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 50 هەزار بۆ 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
زیاتر لە ساڵێکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق بەگوێرەی مەرجەکانی خۆی 100 دۆلار دەداتە 132 هەزار دینار، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار جێگیربکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە