رووداو دیجیتاڵ
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 600 هەزار دینار؛ ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژوودا.
بەرزبوونەوەکە پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا، کە ئەویش گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار 721 دۆلارە.
بەپێی سەندیکای زێڕینگران، ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێر بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24=685,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22=628,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21=600,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18=515,000 دینار
دانا وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕە لەسەر ئاستی جیهان.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕە داراییەکانی جیهاندا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2 هەزار و 721 دۆلار کە بەرزترین ئاستی مێژووە.
دانا وەرتی دەڵێت، کوشتنی یەحیا سنوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ناردنی هێز لە لایەن کۆریای باکوورەوە بۆ پشتیوانیی رووسیا لە شەڕی ئۆکراینا و زیادبوونی قەرزەکانی ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
دەشڵێت، ئەمانە وایکردووە خواستێکی زۆر زۆر لەسەر زێڕ دروست ببێت، بەتایبەتی لە لایەن بانکەکانەوە.
بڕیارە رۆژانی 6 و 7ـی مانگی داهاتوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆببێتەوە و، پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە رێژەی سوود کەمبکاتەوە. دانا وەرتی دەڵێت، ئەمە نرخی دۆلار لاواز دەکات و زێڕ بەرزتر دەکاتەوە.
18ی ئەیلوولی ئەم ساڵ، ئەمریکا رێژەی سوودی 0.50% کەمکردەوە.
کەمکردنەوەی رێژەی سوود دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و دابەزینی دۆلار.
ئەو ئەندامەی سەندیکای زێڕینگران دەشڵێت، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە و، میلیشیا چەکدارەکانی عێراقیش لە ئاڵۆزییەکان تێوەبگلێن، ئەگەر هەیە لە ئەمساڵدا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بگاتە 650 هەزار دینار.
گوتیشی، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە نێوخۆش، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕە بۆ ئەو ئاستە مێژووییەی ئێستا.
لە ئەگەری هێوربوونەوەی دۆخەکەش، دانا وەرتی دەڵێت، ئەگەر هەیە مسقاڵێک زێڕ 50 بۆ 75 هەزار دینار دابەزێت؛ مسقاڵێل زێڕی عەیار 21 بۆ 525 بۆ 550 هەزار دینار دادەبەزێت.
گۆڕانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دوو هۆکار، نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی نێوخۆ. هاوتەریب لەگەڵ نرخی ئۆنسە لە لایەک و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات.
بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، وەک ئێستا هەیە، دەبێت نرخی ئۆنسە بەرزبێتەوە و دیناریش بەرامبەر دۆلار دابەزێت. بۆ دابەزینیشی دەبێت نرخی ئۆنسەی زێڕ دابەزێت و دیناریش بەرزببێتەوە.
لە 4ی مانگی تەممووزەوە نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 نەهاتووەتە خوار 500 هەزار دینار.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ