بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی هەینی و لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا دووبارە دابەزی. هۆکارەکەیشی بۆ ئامارە لاوازەکانی ئابووریی چین دەگەڕێتەوە کە گوشاری زۆری لەسەر نرخەکەی داناوە.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 39 سەنت دابەزی و بە 73 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 45 سەنت دابەزی و  بە 69 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە ئاستی هەفتانەدا، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 7٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 8٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
 
چین، گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا، کەمترین رێژەی گەشەی ئابووری هەبووە لە دوای ساڵی 2023 ـوە.
 
جۆن کیلدۆف، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای راوێژکاری ئێگەین کاپیتاڵ لە نیویۆرک لەو بارەیەوە رایگەیاند: " سستبوونەوەی گەشەی ئابووریی چین و کەمی خواست لەلایەن ئەو وڵاتە گوشاریان لەسەر نرخەکانی نەوت داناوە."
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، خواستی پاڵاوگە چینییەکان بۆ بەکارهێنانی نەوت، شەش مانگی یەک لە دوای یەکە دادەبەزێت.
 
نیل ئاتکینسن، شرۆڤەکاری سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لەوبارەیەوە رایگەیاند، بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە چین رووی لە زیادبوون کردووە و ئەوەش بە کاریگەری نەرێنی لەسەر خواستی بەکارهێنانی نەوت لەو وڵاتە هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە