یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی حەوت گەیشتە هەرێمی کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی حەوت گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، کە نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینارە.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 19-8-2024) رایگەیاند "یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
 
ئەو بڕەی نێردراوە، بەدیاریکراوی ملیارێک و 426 ملیۆن و 915 هەزار دینارە:
 
797 ملیۆن و 306 هەزار دینار بۆ مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان. 
255 ملیۆن و 603 هەزار دینار مووچەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە. 
374 ملیۆن و پێنج هەزار دینار، بۆ مووچەی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان. 
 
بەگوتەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی بۆ پەیامنێرەکەی رووداو "وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئێستا ئەو پارەیە لە بانکی ناوەندی بۆ مووچەی سێ لایەنەکە وەربگرێت و، وەزارەتی دارایی عێراقیش بەردەوامە لەسەر ناردنی پارە."
 
هەروەها دەڵێ "ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش هەموو ئەو شوێنانەی لیستەکانیان کێشەی نییە، مووچەیان خەرج دەکرێت."
 
خەرجکردنی یەکەم گوژمەی مووچە لەکاتێکدایە، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە