شرۆڤەکارێک پێشبینیی دابەزینی نرخی زێڕ دەکات: لەسەرخۆ دادەبەزێت

19-04-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی پشووەکانی ئیستەر لە ئەمریکا بازاڕی زێڕ پێش نیوەڕۆی رۆژی هەینی داخرا و یەک ئۆنسە زێڕیش بە 3328 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا و توانی 3358 دۆلار بەدەستبهێنێت.
 
لە کاتێکدا ناڕوونییەکانی پەیوەست بە پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەردەوام پاڵپشتییان بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە، بەڵام هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیانوایە بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ لە مامناوەنددا کۆتاییان پێهاتووە، ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ بە رێژەی 20% لە ماوەی 3 تاوەکو 6 مانگی داهاتوودا هەیە.
 
(ئەی جی تۆرسۆن)، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان، سەر بە پلاتفۆرمی (ئێف ئێکس ئیمپایەر) لەوبارەیەوە دەڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ دادەبەزێت بۆ نزیکەی 3000 دۆلار و لەو ئاستانەدا جێگیر دەبێت.
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی دەیەی ئێستا دەگاتە 8000 دۆلاریش، بەڵام ئێستا بازنەی بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ کۆتایی پێهاتووە و، لەوە بەدواوە ئەگەری هەیە نرخی زێڕ لەسەرخۆ بەرەو دابەزین ئاراستەی بگۆڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.