ئەندامێکى لیژنەى دارایی: هەموارى یاسایى بودجە لەبەردەستی لیژنەی راوێژکارانى حکومەتە

19-02-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن بودجە هەمواری یاسای بودجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتى دارایی عێراق پێشنیازەکانى بۆ هەموارى یاسای بودجەى گشتى رەوانەى ئەنجوومەنى وەزیران کردووە و پرسەکە لەلاى لیژنەی راوێژکارانى ئەو ئەنجوومەنەیە، یەکێک لەو بابەتانەش کە مشتومڕیان لەسەرە؛ نرخى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتە لە هەرێمى کوردستان.
 
19ى شوباتى 2024، موعین کازمى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بۆ هەموارى یاساى بودجەى گشتى، وەزارەتى دارایی کارەکانى خۆى تەواو کردووە و پێشنیازەکانى ناردووە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران، ئێستا پرسەکە لەبەردەم لیژنەى راوێژکارانى ئەنجوومەنى وەزیرانە، کە کارەکانیان تەواو نەکردووە تاوەکو بینێرن بۆ پەرلەمان بەمەبەستى پەسەندکردنى.
 
موعین کازمى ئاماژەى بەوە دا "زیادکردنى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى، پاڵپشتىی کارەبا و تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت، گرنگترین ئەو پرسانەى نێو هەموارى یاساى بودجەن کە مشتومڕیان لەسەرە، پارەیەکى پێشنیازکراو نییە بۆ نرخى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەنێوان نرخى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە بەسرە و هەرێمى کوردستان."
 
وەزارەتى نەوتى عێراق نزیکەى حەوت دۆلارى دیاریکردووە بۆ شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت بۆ دەرهێنانى هەر بەرمیلێک نەوت لە هەرێمى کوردستان، لەکاتێدا بەرهەمهێنانى لانیکەم 24 دۆلارى تێدەچێت.
 
یەکێک لە هەنگاوەکان بۆ چارەکردنى کێشەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیی عێراق؛ هەموارکردنى ئەو یاسایەیە، هەرێمى کوردستان داوادەکات لەو هەموارەدا مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە خەرجیى راستەقینە دەربهێندرێت و، هاوشێوەى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق لە کاتى خۆیدا مووچە وەربگرن. 
 
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، چارەسەرى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، پەیوەستە بە ناردنى وردەکارى زانیارییەکانى تایبەت بە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کە حکومەتى فیدراڵى داوای کردووە. 
 
موعین کازمى گوتیشى "ئەو 618 ملیار دینارەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بۆ هەرێمى کوردستانى بنێرێت، تاوەکو هەژمارکردنى یاسای بودجە بەردەوام بێت، بەڵام تاوەکو ئەو کاتە، مانگانە ئەگەر هەیە پێویستى بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بێت."
 
رۆژى 14-1-2024، دوای سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا و رۆژی 1ـی شوبات وەزارەتی دارایی عێراق 618 ملیار دینارەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان كرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.