لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تێچووی حەواڵەکردنی دۆلار بەڕێژەی 1000٪ بەرزدەبێتەوە

19-02-2023
ناسر عەلی
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
نیشانەکردن دۆلار حەواڵەکردن دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای هەشت رۆژ لە راگرتنی گواستنەوەی پارەی کاش بەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، بەهای حەواڵەکردنی 10 هەزار دۆلار لە 20 دۆلارەوە بۆ سەرووی 220 دۆلار بەرزبووەوە.
 
بەپێی خاوەن نووسینگەیەکی دراو، ئەگەر رەوشەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت و تێچووی حەواڵەکردن بەوشێوازە بەرزبێتەوە، بەهای بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەی لە تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، بەرز دەبنەوە.
 
لە رۆژی 11-2-2023 بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردبوو، ئاشکرایکردبوو "بەپێی رێنماییەکان، گواستنەوەی پارەی کاش لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات بە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل راگیرا".
 
هەوار قادر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دونیا بۆ حەواڵەی دراو لە زاخۆ بە رووداوی راگەیاند "لەدوای بڕیارەکەوە، رۆژ لە دوای رۆژ بەهای حەواڵە بەرزدەبێتەوە، پێش ئەو بڕیارە بۆ حەواڵەکردنی 10 هەزار دۆلار تەنیا 20 دۆلار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 220 دۆلار".
 
بەگوتەی ئەو خاوەن کۆمپانیایە "پێش ئەو بڕیارە، رۆژانە دەیان هەزار دۆلار بە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رەوانەی تورکیا دەکرا"، ئەوان بۆ هەر 10 هەزار دۆلارێک، بڕی حەوت دۆلار گومرگیان دەدا و لەگەڵ سەرجەم خەرجییەکان ئەو بڕە دەگەیشتە 20 دۆلار، "بەڵام ئێستا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە".
 
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی بەهای حەواڵە لەسەر بازاڕ هەوار قادر گوتی "کاریگەریی لەسەر هەموو ئەو کاڵایانە دەبێت کە لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن، چونکە بازرگان پارەیەک دەخاتە سەر کەلوپەلەکانی و بەهایان بەرزدەکاتەوە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.