لە بەردەڕەش ئامادەکاری بۆ چاندنی 15 هەزار تۆن پەتاتە دەکرێت

19-02-2022
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
لە بەردەڕەش ئامادەکاری بۆ چاندنی 15 هەزار تۆن پەتاتە دەکرێت
لە بەردەڕەش ئامادەکاری بۆ چاندنی 15 هەزار تۆن پەتاتە دەکرێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان وەرزی چاندنی پەتاتە دەستیپێکردووە. لە دەشتی ناوکوڕ لە سنووری بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆک ساڵانە بڕێکی زۆر پەتاتە دەچێنرێت، ئەمساڵ جووتیارانی ئەو ناوچەیە 15 هەزار تۆن پەتاتە دەچێنن. 
 
حەجی عەبدولقادر، جووتیارێکی نموونەییە لە سنووری بەردەڕەش، ئەو لە ساڵی 1980 وە کاری چاندنی پەتاتە دەکات، ئەمساڵ ئامادەکاری بۆ چاندنی 400 تۆن پەتاتە دەکات و دەڵێت، "کاتی خۆی بە چاندنی یەک تۆن پەتاتە دەستمانپێکرد، دواتر لەگەڵ دەرکەوتنی ئامێری پێشکەوتوو، کارەکانمان ئاسانتر بوون و ئێستا نزیکەی 700 دۆنم دەکەینە پەتاتە."
 
بەگوێرەی ئاماری کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە کە لە دەشتی ناوکوڕ لە سنووری قەزای بەردەڕەش کار دەکات، ساڵانە لەو سنوورە بەرهەمی پەتاتە بەڕێژی 20٪ زیاد دەکات. هەر بەگوێرەی ئەو کۆمپانیایە، ساڵانی پێشتر 5 هەزار تۆن تۆی پەتاتە هاوردە دەکرا، بەڵام ئەمساڵ ئەو رێژەیە بۆ نزیکەی 15 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە.
 
لوقمان حەمید، ژمێریاری کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەیە و دەڵێت، "هۆکاری زۆریی بەرهەمهێنانی پەتاتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەک کۆمپانیا گرێبەستیان لەگەڵ جووتیاران کردووە، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە خەرجیی جووتیاران کەمدەکرێتەوە کاتێک کۆمپانیاکان هاوکارییان دەکەن."
 
ساڵی رابردوو بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 400 تۆن بوو، ئەو بڕە دوو هێندەی پێداویستی ناوخۆ بووە.
 
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پەتاتە یەكێکە لەو بەرهەمانەی کە زۆر بە گرنگییەوە پەنامان بردووەتە بەر قەدەخەکردنی بەرهەمی دەرەوە یان باج خستنە سەری بۆ ئەوەی بەرهەمی دەرەکیی نەتوانێت کێبڕكێ بکات لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆ، بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان بەشی زۆری رەوانەی باشور و نێوەڕاستی عێراق دەکرێت."
 
کڕینەوەی بەرهەمی پەتاتەی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانی دروستکردنی چپس و ئاسانکاری لە چاندنی وایکردووە جووتیارانی کوردستان بەرهەمی پەتاتە زیادبکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.