بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە بڕیارێکی خۆی پاشگەزدەبێتەوە

 رووداو-BBC

لە دوایین هەڵویستیدا، بانکی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە بە گەنجینەی فیدراڵی ناسراوە، رایگەیاندووە، كە ئەگەری كەمە بەو زووانە ئەو بانكە رێژەی سووی بانكی بەرزبكاتەوە.

گەنجینەی فیدراڵی، کە بە گەورەترین بانكی جیهان ناسراوە، هەروەها رایگەیاندووە، کە پاشگەزبوونەتەوە لە بەرزكردنەوەی خێرای رێژەی سووی بانكی، بۆ ئەو نیگەرانییانە دەگەرێتەوە، كە بەرپرسانی ئەو بانكە هەیانە لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان، ئەگەر هاتوو سووی بانكی بەرزبكەنەوە.

هۆكارێكی دیكەش بۆ ئەو بریارەی گەنجینەی فیدراڵ ئەوەیە، كە ئەوان نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی زۆر كەمی مووچەكان لەو وڵاتەدا.

گەنجینەی فیدراڵی ئەمریكا چەندین ساڵە رێژەی سووی بانكی لە ئاستی سفر راگرتووە، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ بەرزكردنەوەی جمووجۆڵی بازرگانی لەو وڵاتەدا.