رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سیستمی ئینتەرنێتەکەی لە 4Gیەوە پێشدەخات و دەیکاتە (+4G).
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسیاسێڵ وەک یەکەم کۆمپانیا لە عێراقدا بڕیاریدا بە پەرەپێدانی تۆڕی ئاسیاسێڵ بۆ (+4G) کە لەڕێیەوە باشترین ئەزموون و خێراترین ئینتەرنێت پێشکێش دەکات.
ئاسیاسێڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گۆڕانکارییە لەسەر خواستی هاونیشتمانییان بووە بۆ ئەوەی ئینتەرنێتەکەیان خێراتربێت لە 4G.
لەبارەی جیاوازیی ئەم سیستمە نوێیەشەوە دەڵێت: "هەم خێرا و هەمیش فراوانترە و بەهەمان نرخی 4Gیش دەبێت".
نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت، ناسراو بە 4G ، بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا دروستکراوە و بەشێوەیەکی بازرگانی لە سوێد و نەرویج بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2009 بەکارهاتووە، و خێراییەکەی 10 هێندەی خێرایی خزمەتگوزاریی نەوەی سێیەمی ئینتەرنێت 3Gە.
هەرچەندە زۆربەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان پێشتر نەوەی چوارەم 4G یان خستووەتە بەردەست بەکارهێنەران، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکانی مۆبایل سیستەمی (+4G) بێنێتە هەرێمی کوردستان و عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ