رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە کەمتر لە 25 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەختینە بوو. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، دوای فرۆشتنی ئەو بڕەی دۆلار بە نەختینە، بەهای دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 157 هەزار و 400 دینارە.
رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 198 ملیۆن و 266 هەزار و 464 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 24 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاری بە نەختینە بوو و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵە بوو.
لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ کاژێر 11:55ـی پێش نیوەڕۆ بە رووداوی گوت، دوای فرۆشتنی کەمتر لە 25 ملیۆن دۆلار بە نەختینە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەهای دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانییش 100 دۆلار بە زیاتر لە 157 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.
بەهای دینار کاژێر 11:30ـی ئەمڕۆ بەمشێوەیە بوو:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ