زیاتر لە ملیۆنێک و 450 هەزار خێزان لە عێراق مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن

18-09-2022
موشتاق رەمەزان
A+ A-

رووداو-هەولێر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە یەک ملیۆن و 450 هەزار خێزان لە عێراق مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
 
بەپێی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، مووچەی مانگانەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەر خێزانێک لە نێوان 100 هەزار دینار بۆ 225 هەزار دینارە.
 
نەجم عوقابی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 18/9/2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی کار مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەداتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 450 هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".
 
بەپێی یاسای چاودێریی کۆمەڵایەتیی ژمارە 11ی ساڵی 2014، دەبێ حکومەتی عێراق مووچەی مانگانە بداتە ئەو کەس و خێزانانەی کە لە ژێر هێڵی هەژارییدا دەژین، جا ئەو خێزانانە عێراقی بن یان کەسانی بیانی، بەڵام مەرجە کە بە شێوەیەکی بەردەوام لە عێراق نیشتەجێ بن.
 
ئەو کەسانەی کە بەپێی یاسای چاودێریی کۆمەڵایەتیی عێراق دەتوانن ئەو مووچەیە وەربگرن بریتین لە؛ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ژنی بێ هاوژین، هاوژینی کەسێکی بێسەروشوێنبوو، ژنی بێسەرپەرشت، کچی سەرووی تەمەن 18 ساڵ کە ژیانی هاوژینی پێکنەهێنابێت، هەروەها کچی بەتەمەن و منداڵی بێ باوک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە