رووداو دیجیتاڵ
هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەى رابردوودا 51 هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتووەتە 194 هەزار بەرمیل.
بەگوێرەى ئامارى هەفتانەى کارگێڕیى زانیاریى وزەى ئەمریکا تایبەت بە هاوردەکردنى نەوت، هەناردەى نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە تێکڕا 194 هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە هەفتەى پێشتر رۆژانە تێکڕا 51 هەزار بەرمیل نەوتى زیاتر بووە.
هەفتەى یەکەمى مانگى ئاب هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا تێکڕا 143 هەزار بەرمیل بووە.
تێکڕاى هاوردەى نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەى رابردوودا رۆژانە 5 ملیۆن و 623 هەزار بەرمیل بووە، رۆژانە 125 هەزار بەرمیل نەوتى لە هەفتەى پێش خۆى زیاتر بووە.
ئەمریکا لە 9 وڵاتەوە نەوت هاوردە دەکات. ئەوەی کە پەیوەندی بە ئامارەکەی هەفتەی رابردووەوە هەیە، کەنەدا زۆرترین نەوتى پێ فرۆشتووە کە رۆژانە سێ ملیۆن و 765 هەزار بەرمیل بووە، مەکیسک لە ریزبەندى دووەم بووە بە 714 هەزار بەرمیل نەوت، بەرازیل لە ریزبەندیى سێیەم بە 428 هەزار بەرمیل نەوت، لیبیا لە ریزبەندیى کۆتایی ئەو 9 وڵاتەیە بە هەناردەکردنى 2 هەزار بەرمیلى رۆژانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ