حکومەتی عێراق بڕياری دا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

18-04-2023
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 18-04-2023، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی گوت، ئەو پارەیەی بەغدا بڕیاری خەرجکردنی داوە کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
 
هاوکات بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، ئەو 400 ملیار دینارە وەکو قەرز بە هەرێمی کوردستان دەدرێت تاوەکو پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە. دەشڵێت، بەمنزیکانە داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە بچنە بەغدا و رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە تەواو بکەن بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی پێ دابین بکەن.
 
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقدا پێشنیازی کرد کە بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەت بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو پێشنازەی خستووەتە دەنگدانەوە و بەکۆی دەنگ پەسند کرا. 
 
25ـی ئاداری 2023، دەستەی نێوبژیوانی لە دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، تورکیا و عێراقی لە بڕیاری تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە. کاژێر 12:00ـی رۆژی هەینی، 24-03-2023، تورکیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی راگرت، وەکو پابەندبوونێک بە بڕیاری دادگەکە، کە پشتئەستوورە بە "رێککەوتننامەی هێڵی بۆرییەکانی نەوتی خاو"ـی نێوان عێراق و تورکیا.
 
دوای 11 رۆژ لە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە، 04-04-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆکرا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەناردەکردنی نەوت دەستی پێنەکردووەتەوە. 
 
رۆژی دووشەممە، 17ـی نیسانی 2023، محەممەد شیاع سوودانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ کڕیارانی نەوت گرێبەستێک واژۆ دەکەن و لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوتی [هەرێمی کوردستان] دەستپێدەکاتەوە." 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.