رووداو دیجیتاڵ
نرخی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە، لە هەولێریش کیلۆیەکی 250 دینار گرانترە بەراورد بە سلێمانی.
زەکەریا سەفین، مریشکفرۆشە لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18-02-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەک کیلۆ مریشک بە 3 هەزار و 250 دینارە. هەروەها دانا عومەر، مریشکفرۆش لە شاری سلێمانی گوتی، کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار دینار دەفرۆشن.
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە، زەکەریا یوسف گوتی، مریشک هەناردەی پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەکرێت و خاوەن پەلەوەرخانەکان دەڵێن کەمبووەتەوە، بۆیە نرخیش بەرزبووەتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا کیلۆی مریشکی زیندوو لەنێوان 2250 دینار بۆ 2500 دینار بوو.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن، کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشت، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆدا 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆش زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ