شایستەی دارایی مانگی 10ـی 2023ـی وانەبێژان لە سلێمانی دابەش دەکرێت

18-01-2024
نازەنین گۆران
نیشانەکردن وانەبێژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی وانەبێژان رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی دارایی مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـی وانەبێژان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دابەشدەکرێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە (18-01-2024) کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی وانەبێژان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بانکی ناوەندیی هەرێم لقی سلێمانی ئاگاداریان کردوونەتەوە، ئەمڕۆ شایستەی مانگی 10ـی 2023 دابەش دەکەن.
 
بەگوتەی ئەو نوێنەرەی وانەبێژان، شایستە داراییەکە لە سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان دابەش دەکرێت.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 17ـی ئەم مانگە شایستەی دارایی وانەبێژان لە سنووری پەروەردەی سۆران دابەشکرا. 
 
دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژان لە کاتێکدایە، لە رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2023ـەوە ساڵی نوێ خوێندنی 2023-2024 دەستیپێکردووە، بەڵام لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان لە هەندێک قوتابخانە تاوەکو ئێستا بایکۆت بەردەوامە.
 
داواکاریی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان، پلەبەرزکردنەوە، دامەزراندنی وانەبێژان، دابەشکردنی مووچە 30 رۆژ جارێک و چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە. 
 
بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بڕوانامەی دیپلۆمیان هەیە، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستاندا، 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، بۆ دابینکردنی مووچەیان، حکومەت مانگانە پێویستی بە نزیکەی 15 ملیار دینارە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ. وێنە: ئەرشیڤ

ژووری بازرگانیی هەمەدان: پار بایی 40 ملیۆن دۆلار کاڵامان هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت، چەندین گرێبەست لەگەڵ بازرگانانی هەمەدان واژۆ دەکرێن، ئەوەش بە مەبەستی کردنەوەی کارگەی ئێران لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەمەدانیش دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان بازرگانانی هەردوولادا هەیە