نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا: 200 ملیار لە 400 ملیار دینارەکە گەیشت

17-05-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکە تەواو بووە و 200 ملیاریان خراوەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سبەی بڕە پارەکەی دیکەش خەرجبکرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کران و 200 ملیاریان لەڕێگەی بانکی رەشیدەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و "ئەمڕۆ یان سبەی 200 ملیار دینارەکەی دیکەش دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 

رۆژی سێشەممە 9ی ئایاری 2023 فارس عیسا بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی گوت، "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە 400 ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و کۆتایی هەفتەی داهاتوو دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."

 
ئەوەش لە کاتێکدایە، 9ی ئایار حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.
 
دوای گەیشتنی پارەکەش رۆژی یەکشەممە 14-05-2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کرا و یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەش وەزارەتی تەندروستی و چەند شوێنێکی دیکە مووچەیان وەرگرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە