رووبەرى چاندنى برنج لە عێراق لە 400 هەزارەوە بۆ 11 هەزار دۆنم کەمدەکرێتەوە

17-05-2022
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەى پلانى کشتوکاڵى عێراق بۆ ساڵى 2022، نزیکەى 11 هەزار دۆنم زەوى کشتوکاڵى لە عێراق تەرخان دەکرێت بۆ چاندنى برنج، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو رووبەرى چاندنى برنج 400 هەزار دۆنم بووە، جگە لەوەش تەنیا رێگە بە چاندنی یەک جۆر برنج دەدرێت.
 
حەمید نایف، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ بەگوێرەى پلانى کشتوکاڵى بۆ ساڵى 2022 رووبەڕى چاندنى برنج لە عێراق کەمکراوەتەوە بۆ 10 هەزار و 800 دۆنم، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو 400 هەزار دۆنم زەویی بۆ چاندنى برنج تەرخانکرابوو، ئەوەش بەهۆى رازینەبوونى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراقە بە چاندنى برنج لەسەر ئەو رووبەرەى پێشوو، بە پاساوى ئەوەى کە ئەو جۆرە کشتوکاڵە پێویستى بە ئاوى زۆر هەیە و کاریگەریى نەرێنى دەبێت لەسەر کەمئاوى.
 
برنج لە شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق، بە دیاریکراوى لە پارێزگانى نەجەف، دیوانیە، زيقار، بابل و موسەننا دەچێندرێت.
 
گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاماژەى بەوەدا بۆ پلانى کشتوکاڵى ئەمساڵ تەنیا رێگە بە دیوانیە و نەجەف دەدرێت، کە برنج بچێنن، ئەوانیش دەبێت تەنیا  برنجی جۆری عەنبەر بچێنن، ئەویش بە مەبەستی هێشتنەوەى بنەتۆوى ئەو جۆرە برنجە و رێگریکردن لە فەوتانی.
 
بەگوێرەى پلانى وەزارەتى کشتوکاڵ لەو 10 هەزار و 800 دۆنەم زەویەى، کە بۆ چاندنى  برنجى عەنبەر تەرخانکراوە، 3500 دۆنمى لە پارێزگاى دیوانیە و 6500  دۆنمى لە نەجەف دەبێت، ئەو 800 دۆنمەى دیکە بۆ بەمەستى لێکۆڵینەوەى زانستى دەچێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.