وەزارەتی دارایی و ئابووری رێنماییەکی بڵاوکردەوە

رووداو - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رێنماییەکی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەتی دارایی بڵاوکردەوەو ئاماژە بە نووسراوێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.


رۆژی سێشەممە 17-5-2016 لە رێنماییەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە بڕیاردراوە کە " هەموارکردنی خاڵی (2) ی رێنمایی ژمارە 16ی ساڵی 2016 دەکرێت، گواستنەوەی راژە لە چوارچێوەی هەمان وەزارەت یان فەرمانگە و دەستە سەربەخۆکاندا بکرێت، بەپێی پێویستی گرتنە بەری رێکارە یاساییەکان".

ئەم نووسراوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاماژە بە رێنمای ژمارە 16ی ساڵی 2016 پاڵپشت بە نووسراوی بەڕێز سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە (910 ) کە لە 22-2-2016 دەرچووە دەکات، پێتان رادەگەیێنین کەوا بڕیاردراوە کە "  گواستنەوەی راژە لە چوارچێوەی هەمان وەزارەت یان فەرمانگە و دەستە سەربەخۆکاندا بکرێت بەپێی پێویستی گرتنە بەری رێکارە یاساییەکان".