عێراق 19 گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ دەکات


رووداو دیجیتاڵ

شاندی عێراق لە ئەمریکا، 19 گرێبەستى لە بوارى وزە و دەرماندا لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ دەکات. بەشێک لە گرێبەستەکان بۆ کەرتى تایبەت بووە.
 
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرپەرشتىی واژۆکردنى ئەو گرێبەستى لێکتێگەشتنانەى کردووە، کە لە نێوان هەردوو وەزارەتى نەوت و کارەبا و سندووقى عێراق بۆ گەشەپێدان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکى ئەمریکى کراوە.
 
چەند گرێبەستێکى دیکەیان کەرتى تایبەتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆیان کردووە کە لە بوارى وزە و پیشەسازیى دەرمان بووە. 
 
نەیڵ برادلى، جێگرى سەرۆکى ژوورە بازرگانییەکانى ئەمریکا بە دیار کوردە، پەیامنێرى رووداوى گوت: "19 گرێبەست واژو کراون".
 
14ـى نیسان، شاندى عێراق بە سەرۆکایەتیى سوودانى سەردانى ئەمریکاى کردووە و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکى ئەو وڵاتە و وەزیرانى دەرەوە و بەرگرى کۆبووەوە.
 
شاندەکە گرێبەستێکى 500 ملیۆن دۆلارى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا واژو کرد بۆ پەرەپێدانى هێزە سەربازى و ئەمنییەکانى عێراق.
 
پەیوەندیی نێوان بەغدا و واشنتن و پرسی ئابوورى لە ئەجێنداى سەرەکیی ئەو کۆبوونەوانە بوون.