ئەم ساڵ بەرهەمی گەنمی کوردستان دەگاتە 2.5 ملیۆن تۆن

17-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەم ساڵ جووتیاران دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێنن. داواش لە حکومەتی عێراق دەکات سەرجەم ئەو گەنمە وەربگرێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی داتاکانی کۆکراوە، دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە.
 
دانوستاندن بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو گەنمەی ئەم ساڵ بەغدا لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، نەکراوە. هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاردەکەین بۆ ئەوەی بەغدا هەموو گەنمی جووتیاران وەربگرێت."
 
وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەرجەم گەنمی جووتیارانی نێوەڕاست و باشووری عێراق وەردەگرێت. هیوا عەلی دەڵێت: "بۆ هەرێمی کوردستان وانییە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ ساخکردنەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەکەن. 
 
ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق بڕی ئەو گەنمەی کە ئەم ساڵ وڵاتەکەی بەرهەمی دەهێنێت بە زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن دیاریکردووە، بە قسەی ئەو، لە مێژوویدا عێراق ئەوەندە گەنمی بەرهەم نەهێناوە.
 
عێراق لە رێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە ساڵانە گەنمی جووتیارانی دەکڕێتەوە، ساڵی رابردوو نزیکەی 500 هەزار تۆنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی کوردستانی کڕیوە و بۆ هەر تۆنێک بڕی 850 هەزار دینار دیاریکرابوو. ئەمساڵیش وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی باشووری عێراق دەستیپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە