وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆدەبێتەوە

17-04-2023
عومەر ئەحمەد
A+ A-
رووداو - هەولێر 

سبەی سێشەممە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن کۆدەبێتەوە و بابەتی کۆبوونەوەکەش چۆنییەتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێت.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو کۆبوونەوەیە، بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوەی لە رێگەی بۆریەوە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستپێبکاتەوە.
 
کۆمپانیاکانی نەوت ئاگادارکراونەتەوە کە لەڕووی تەکنیکییەوە کێڵگەکانیان ئامادەبکەن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
 
کۆبوونەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بەوەی کە ئەم هەفتەیە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
 
لە دوای وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی رابردوودا، کۆمپانیاکانی نەوت بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوون لە بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام لە جیاتی هەناردەکردنی، نەوتیان کۆگا دەکرد.
 
لەبەر سنوورداربوونی توانای کۆگاکردن، کۆمپانیاکانی نەوت بەناچاری بیرە نەوتییەکانیان داخست و دەستبەرداری بەرهەمهێنانی نەوت بوون.
 
ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت لە کاتێکدایە، بە گوتەی بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی عێراق نامەیەک دەنێرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی تورکیا و داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی دەڵێت وەستانی هەناردەی نەوت بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا، 20 ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە.