وەزارەتی دارایی عێراق: دەمانەوێت ئاستێک بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتەکان هەبێت

17-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "راگرتنی گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ دڵنیابوونە لە رێکخستنی خەرجییەکانی حکومەت و دانانی سەقفێک بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دیکە؛ دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی مووچە لە مانگی یەکدا بە شێوەیەکی دروست خەرج دەکرێت."
 
ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025 وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "رێکارەکانی پەیوەست بە راگرتنی گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکان، پلەبەرزکردنەوە، هەژمارکردنی خزمەتی گرێبەستەکان، خزمەتگوزاری رۆژنامەڤانی، پارێزەری و ئەوانی دیکەش، کۆمەڵە رێکارێکی رێکخراون و ساڵانە پشتیان پێدەبەسترێت بۆ بە وردیی دیاریکردنی تەرخانکراوە داراییەکان."
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەها گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، پێویستی بە رێکاری گوێزەرەوەی تەرخانکراو هەیە، کە ئێستا ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت، ئەوەش بەهۆی بەردەستنەبوونی خشتەی بودجەی ساڵی 2025. جێبەجێنەکردنی ئەم هەنگاوەش دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ سەرپێچی یان ناڕێکییەک لە دابەشکردنی داراییدا روونادات."
 
لەبارەی راگرتنی گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکان، وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو رێکارە بۆ دڵنیابوونە لە رێکخستنی خەرجییەکانی حکومەت و دانانی سەقفێک بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دیکەی گرێنەدراو، بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیشەوە. بە بایەخەوە چاودێری دامەزراندنی نوێ و زانینی ژمارەی فەرمانبەرانی دەستبەکاربوو و دەستبەکارنەبوو دەکەین، ئەوەش بۆ دروستنەبوونی کەموکوڕی لە بودجە و دڵنیابوون لەوەی مووچەی مانگی یەک بە شێوەیەکی دروست خەرج دەکرێت."
 
وەزارەتەکە دڵنیایی دەدات لەوەی "مافی پاداشت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە تەواوی پارێزراوە. هەروەها رێکارەکانی دەستبەکاربوونی یەکەمەکان و دەرچووانی ساڵی 2024 کە لەلایەن ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵییەوە دەستیپێکرد، تەواو نەبووە و نوێکردنەوەی داتاکانیان بەردەوامە."
 
سەبارەت بە تەرخانکردنی دارایی بۆ پلە نوێیەکانی ساڵی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "تەرخانکردنەکان لە خشتەکانی وەزارەتەکاندا خراونەتەڕوو، بەڵام جێبەجێکردنی راستەقینە و دابەشکردنیان تەنیا لەسەر ئاستی فەرمانگەکان کراوە و هێشتا بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە. بۆیە ئێستا وەزارەتەکەمان سەرقاڵی بەدواداچوونە بۆ تێچووی دارایی فەرمانبەران بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لەوەی هیچ کەموکوڕییەک لە تەرخانکردنەکانی خشتەی خەمڵاندنی بودجەی ساڵی 2025 روونادات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی.

گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە بەهای تمەنی بەرزکردەوە

ئێران و ئەمریکا گەڕی دووەمی گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی ناوبردووە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی تاران داناوە. ماڵپەری نەڤەسانی تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران دەڵێت، ئەمرۆ یەک دۆلار بە 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.