دەوڵەمەندترین کەسی ئاسیا: تاوەکو ساڵی 2024 هیندستان دەبێتە سێیەم گەورەترین ئابووریی جیهان

16-12-2020
عیسا حەسەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

موکش ئەمبانی کە دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیایە پێیوایە پێشکەوتنەکانی بواری دیجیتاڵی لە هیندستان داهاتی ئەو وڵاتە بەرزدەکاتەوە و هیندستان تاوەکو ساڵی 2024  دەبێتە سێیەم گەورەترین ئابووریی جیهان.

ئەمبانی لەکاتی بەشداریکردنی لە ئیڤێنتێکی تایبەت بە وزە و تەکنەلۆژیا کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە رێکخرابوو بەشێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری فەیسبووک بەشداری کرد و گوتی: "لەو بڕوایەدام لە دوو دەیەی داهاتوودا هیندستان دەبێتە یەکێک لە سێ گەورەترین ئابووریی جیهان".
 
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو سەرمایەدارە کۆی داهاتی تاکەکەسی لە هیندستان کە ئێستا لەنێوان 1800 بۆ 2000 دۆلارە بەهۆی پێشکەوتنەکانی دیجیتاڵی بۆ 5000 هەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە. 
 
کۆمپانیای فەیسبووک بەشدارییەکی کارای لە وەبەرهێنانی بیانی و ئابووریی هیندستان هەیە بەتایبەت لە گرووپی کۆمپانیاکانی ریلایەنس ئیندەستری کە موکش ئەمبانی خاوەندارێتی دەکات، ئەمبانی لە ئیڤێنتەکە باسی لەوە کرد کە خۆی و مارک زوکەربێرگ بەشدارن لە پرۆسەی بە دیجیتاڵیکردن لە هیندستان بەهۆی ئەوەی هەر یەک لە کۆمپانیای جیۆمارت کە بەشێوەی ئۆنڵاین بەرهەمەکان دەفرۆشێت لەگەڵ فەیسبووک کە خاوەندارێتی وەتسئەپ دەکات و 100 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە هیندستان دەرفەتی بە دیجیتاڵیکردنی بەخشیوەتە فرۆشگە و شوێنە بازرگانییەکان کارەکانیان بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەببەن.
 
ئەو سەرمایەدارە تەمەن 63 ساڵە باسی لەو پلاتفۆرمە کرد کە لە رێگەی بەرنامەی وەتسئەپ لە هیندستان جێبەجێدەکرێت ئەویش دانی پارەیە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە کە بووەتەهۆی دروستکردنی پەیوەندیی دیجیتاڵی و گەیاندنی دیجیتاڵی. 
 
ئەمبانی لەو بارەیەوە گوتی: "بەیەکەوە بە پلاتفۆرم و ئامرازەکان هاوبەشیکردن دەبەخشینە بازرگانییە بچووکەکان و بەکارهێنەران بۆیە بڕوام وایە ئەو هەنگاوانە کۆی بەرهەمی ناوخۆی هیندستان بۆ ساڵانە 5 تریلیۆن دۆلار بەرزدەکاتەوە".
 
فەیسبووک چەندین ساڵە وەبەرهێنان دەکات بۆ ئەوەی وەتسئەپ بکاتە ئامرازێکی گرنگی بازرگانیکردن. مانگی رابردوو کۆمپانیاکە توانی رەزامەندی حکومەتی هیندستان بەدەستبێنێت. کۆمپانیای فەیسبووک لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحە تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا لە پێشبڕکێیەکی تووندایە لە بازاڕی هیندستان. دوای ئەوەی فەیسبووک بە 5.7 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە رێگەی جیۆ مارت کرد، کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند بە بەهای 4.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بواری تەکنەلۆژیا لە هیندستان دەکات. 
 
لە سەرەتای ساڵی 2020، جێف بێزۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن رایگەیاند، کۆمپانیاکەی دەیەوێت بە بەهای یەک ملیار دۆلار وەبەر‌‌هێنان لە بازرگانییە بچووک و مامناوەندەکانی هیندستان بکات بۆ ئەوەی بەشێوەی دیجیتاڵی کاربکەن. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق: ساڵی 2024 تەواو بوو و چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی یەکین

وەزارەتی دارایی عێراق بە ناردنی 441 ملیار دینار وەکو مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ناردنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە هێنا و رایگەیاندووە، ساڵی 2024 تەواو بوو و ئێستا چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەن تاوەکو وردبینیی تێدا بکەن