ئابووری
وەزیری ژینگەی نەمسا رایگەیاندووە، ئاسایشی وزەی نەمسا پارێزراوە. وێنە: REUTERS/Heinz-Peter Bader
رووداو دیجیتاڵ
رووسیا ئەمڕۆ شەممە هەناردەکردنی گاز بۆ نەمسا رادەگرێت. وەزیری وزەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، کۆگای پێویستیان بۆ گازی سرووشتی هەیە.
کارل نێهامار، راوێژکاری نەمسا رایگەیاند، رێگە بە کەس نادەن ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی نەمسا بخاتە مەترسییەوە.
گوتەبێژی کۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی)ی نەمسایی رایگەیاندووە، بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم چاوەڕوان دەکات لە ئەمڕۆ شەممەوە هەناردەکردنی گاز لە رووسیاوە بۆ نەمسا بوەستێت.
لیونەر گەوەسلەر، وەزیری ژینگەی نەمسا رایگەیاندووە، ئاسایشی وزەی نەمسا پارێزراوە و کۆگای پێویستیان بۆ گازی سرووشتی هەیە.
کۆمپانیای ئۆ ئێم ڤی نەمسایی، لەڕێگەی بۆری و لەڕێگەی خاکی ئۆکرایناوە گازی لە رووسیا دەکڕی، بەڵام بۆریی گازی رووسیا - ئۆکراینا بەپێی بەرپرسانی ئۆکراینی، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کاری پێناکرێت، لەبەر ئەوەش هەناردەکردنی گازی رووسیا بۆ وڵاتە ئەورووپییەکان لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە دەوەستێت.
وەستانی هەناردەکردنی گازی رووسیا بۆ نەمسا بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گاز لە ئەورووپا و نرخەکەی بەرزکردەوە بۆ 45.72 دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ