لە سالڤادۆر لە دژی مامەڵەکردن بە بیتکۆین خۆپێشاندان کرا

16-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن بیتکۆین سالڤادۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەزاران کەس لە  سالڤادۆر خۆپێشاندانیان کرد لە دژی نایب بۆکێلێ، سەرۆکی ئەو وڵاتە، کە یەکەم سەرۆک بوو لە جیهان، بڕیاری دا کارکردن بە بیتکۆین بە یاسایی بکرێت.
 
دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کارکردن بە بیتکۆینی بەپێی یاسا رێکخست، مامەڵەکردن لە رێگەی بیتکۆینەوە لەو وڵاتە پەرەی سەندووەو، بەڵام ئەوەی خەڵکی نیگەران کردووە ئەو ئامێرانەی کە دراوی دیجیتاڵی دەگۆڕنەوە بە دراوی  فیزیکی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا تێکچوون و ئەوەش هاووڵاتیانی پەکخستووە و ناتوانن بە باشی کار بەو بیتکۆینانە بکەن، کە هەڵیانگرتووە.
 
خۆپێشاندەرانی سالڤادۆری تووڕەن لە تێکچوونی سیستمی ئاڵوگۆڕپێکردنی دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین و لەبەر ئەوەش بە هەزاران کەسیان رژانە سەر شەقامەکانی سان سالڤادۆری پایتەختی ئەو وڵاتە و لە دژی کارپێکردن بە بیتکۆین ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
 
حکومەتی سالڤادۆر بۆ هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین بەکاربهێنن تێچووی گواستنەوەی پارەی لە رێگەی بیتکۆینەوە زۆر دابەزاندووە و تەنانەت باج ناخاتە سەر حەواڵەکردنی پارە لە رێگەی بیتکۆینەوە.
 
سالڤادۆر یەکەم وڵاتی جیهانە، کە بەرەسمی کار بە دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە