بەڤیدیۆ، لە پرۆگرامێکی راستەوخۆدا سەرۆکی کۆمپانیای BMW بەردەبێتەوە

رووداو- ئەڵمانیا

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، دیمەنی بەربوونەوەی هارالد کرۆچەر، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای BMW بڵاوبووەتەوە، لەکاتی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا.

دوای كەوتنی هارالد، دەستبەجێ بەڕێوەبەرێکی دیکە مایکەکەی گرتەدەست و درێژەی بە کۆنگرەکە دا، گوتەبێژێکیش بەناوی کۆمپانیاکەوە بەبێ ئەوەی باس لە هۆکاری بەربوونەوەکەی هارالد بکات، گوتی "هارالد تەندروستی زۆرباشە و باری تەندروستی جێگیرە".

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی، هارالد کرۆچەر، یەکەمین دەرکەوتنی بوو وەکو سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای BMW لە پێشانگادا.