رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، نرخی گازوایل، گازی ماڵان (LPG) و نەوت 50 دینار دابەزی.
رۆژی پێنجشەممە 16-03-2023، بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی لیترێک نەوت بە 950 دینار بوو، ئێستا بووەتە 900 دینار، گازوایلیش بەهەمانشێوەی نەوت لیتری بە 950 بوو ئەویش بووەتە 900 دینار".
لەبارەی نرخی گازی ماڵان (LPG)ـیش، بەهمەن شێخ قادر گوتی، ئەوەی بۆ ماڵان و ئۆتۆمبێلیش بەکاردێت، ئەویش لیتری بە 650 دینار بوو، ئێستا بووەتە 600 دینار.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکانی گازوایل، گاز و نەوت، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی گوتی، خواست لەسەریان کەمبووەتەوە، بۆیە بۆ جێگرکردنی نرخ لەگەڵ خواست، لەمڕۆوە نرخیان 50 دینار دابەزی.
نرخی بەنزین لە سلێمانی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، بەنزینی موحەسەن بە 1175، سوپەر بە 1325 و نۆرماڵ بە 975 دینارە. بەهمەن شێخ قادر دەڵێت، ئێستاش نرخی بەنزینی بازرگانی هەر وەکو خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و جارێ هەر بەوشێوەیە دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ