حکومەتی هەرێمی کوردستان: سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە رۆژی سێشەممەوە (17-12-2024) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران دەکرێت.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15-12-2024) حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا جگە لە وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە کە لە 17ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، گوتیشی: "لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی دیکەش بە زووترین کات دابەش دەکرێت." 
 
ئەم راگەیێندراوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە چووەتە بەغدا. حکومەت دەڵێت: "بەپێی بڕیاری دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکەی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە."

 

 
سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ و شاندەکەی حکومەتیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەت دەڵێ "گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان." 
 
هەرچەندە ئەمڕۆ 15-12-2024ـە بەڵام تائێستا حکومەتی عێراق یەک گوژمە پارەی بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج کردووە کە بڕەکەی 761 ملیار دینارە و، دوێنێ گوتەبێژی وەزارەتی دارایی گوتی "هێشتا پارەکە رانەکێشراوە." 
 
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ بە رووداوی راگەیاندبوو "شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە و داوای ناردنی بەشە مووچەی مانگەکانی 11 و 12  دەکات، شاندەکە هەروەها داوای 430 ملیار دینار دەکات بۆ پڕکردنی کورتهێنانی پارەی مووچە."   
 
هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی سێ مانگ، پێویستی بە 2.994 ترلیۆن دینارە، کە حکومەتی فیدراڵی تائێستا تەنیا 761 ملیار دیناری لێ ناردووە.
 
عێراق بڕیاری داوە بۆ هەریەک لە مانگەکانی 11 و 12ـش، دووجار بڕی 761 ملیار دیناری دیکە بنێرێت. 

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیرەی سووری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 550 هەزار دینارە

بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووە بە بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردوو، تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو 100 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.