لێژنەی باڵای بایۆمەتری بڕیار لە بارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە دەدات

15-12-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن مووچە بایۆمەتری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی باڵای بایۆمەتری بڕیاردرا لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری کار بۆ رێکخستنی سیستەمێکی ئەلکترۆنی بکرێت, کە مووچەی پێ دابەش بکرێت.
 
لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئەمڕۆیدا لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری بڕیاردرا دواکەوتوانی کەرتی سەربازی تۆماربكرێن و ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بۆ كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو موچە‌خۆران دروستبكرێت. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-12-2021، لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابوری کۆبووەوە، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی چۆنیە‌تی بە‌رە‌وپێشچوونی كارە‌كانی قۆناغی دووە‌می بایۆمە‌تری كرا و چە‌ند بڕیارێکیش لە‌وبارە‌یە‌وە‌ دران.
 
بەپێی راگەیێنراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە‌بارە‌ی "ژمارەی بێهاوتای کەسی"یە‌وە‌، قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند" چۆن ئێستا فەرمانبەرانی كە‌رتی شارستانی حکومەتی ھە‌رێمی كوردستان خاوە‌نی "ژمارەی بێهاوتای کەسی"ین، كاریش بۆ كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو مووچە‌خۆرانی دیکە بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی ببنە‌ خاوە‌نی ھە‌مان ژمارە‌ کە ژمارەیەکی تایبەتە‌ بە هەر مووچەخۆرێک،‌ هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە مووچەخۆران، کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت".
 
 بەپێی راگەیێنراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە شێوازێکی ئەلکترۆنی و گونجاو، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری کار بۆ رێکخستنی سیستەمێکی ئەلکترۆنی بکرێت، کە مووچەی پێ دابەش بکرێت.
 
سەبارەت بە تۆماركردنی چین و توێژە‌كان لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری-دا، لە كۆبوونە‌وە‌کە بڕیاردرا ئە‌ندامانی سە‌ندیكای پارێزە‌رانیش تۆمار بكرێن و دواتر سە‌ندیكا و چین و توێژە‌كانی دیکەش كار بۆ تۆماركردنیان بكرێت.
 
پڕۆژە‌ی بایۆمە‌تری، قۆناغی یە‌كە‌می جێبە‌جێ كرا بە تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی ناوەندی ئەلکترۆنیدا، ‌ئێستا لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری لە‌ جێبە‌جێكردنی قۆناغی دووە‌میدایە‌ كە‌ ئە‌ركە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی دروستكردنی ژمارەی بێهاوتای کەسی و رێكخستنە‌وە‌ی پە‌یكە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێم و دابە‌شكردنە‌وە‌ی میلاكاتە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەت و دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لكترۆنی و نە‌ھێشتنی رۆتینە‌‌.
 
ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بریتییە‌ لە‌ ژمارە‌یە‌كی  بێھاوتا (دووبارە‌نە‌بوو) بۆ ھە‌موو كە‌سێك كە‌ لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری تۆماركراوە‌ و دە‌بێتە‌ خاوە‌نی ئە‌م ژمارە‌یە‌، دواتریش ھاوڵاتی لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت بە‌و ژمارە‌یە‌ دە‌ناسرێتە‌وە‌.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.