وەزارەتی نەوتی عێراق 13 گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت دەکات

15-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

وەزارەتی نەوتی عێراق 13 گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی چەند کێڵگە و ناوچەیەک، وەزیری نەوتیش دەڵێت، 750 هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکات.
 
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوای واژۆکردنی 13 گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کارەکانی پەرەپێدان لە کێڵگە و شوێنەکان لە چوارچێوەی گەڕی مۆڵەتەکانی 5 و 6 دەکەن، رایگەیاند: "ئەو گرێبەستانە دەبنە هۆی زیادبوونی 750 هەزار بەرمیل رۆژانە و وەبەرهێنانی 850 مەقمەق رۆژانەی گاز، ئەوەش دەبێتە ئاسانکارییەکی باش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، جگە لە پشتیوانیکردنی کەرتی وزە لە عێراق."
 
ئەو شوێنانەی گرێبەستەکانیان واژۆکرا بریتین لە: ناوچەی فاو، جەبەل سنام و سۆمەر، ئەبو خێمە، دیمە، عەلان و ساسان، خلیسییە، قەرنەین، زرباتییە، ژمارە 7، زەفەرییە، رۆژهەڵاتی بەغدا و کێڵگەکانی فوراتی نێوەڕاست.
 
رۆژی شەممە 11ی ئایاری 2024، بە بەشداریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا رێوڕەسمی دەستپێکردنی گەڕی تەواوکردنی مۆڵەتی پێنجەم و گەڕی شەشەم بەڕێوەچوو بۆ وەبەرهێنان لە 29 کێڵگە و شوێنی دۆزینەوەی نەوتی و گازی.
 
لەو رۆژی یەکەمی راگەیاندنی گەڕەکاندا، کۆمپانیاکانی (ZEPC)ـی چینی، گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی رۆژهەڵاتی بەغدا و کێڵگەکانی فوراتی نێوەڕاستی بردەوە، کۆمپانیای کاریش گرێبەستی پەرەپێدانی لە کێڵگەی دیمە لە میسان و کێڵگەکانی عەلان و ساسانی لە پارێزگای نەینەوا بردەوە، کۆمپانیای (Zhenhua)ـی چینیش گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی قەرنەین لە پارێزگاکانی نەجەف و ئەنبار دەستخست و کۆمپانیای (GEO-JADE)ـی چینی گرێبەستی پەرەپێدانی زرباتییەی لە واست بەرکەوت.
 
رۆژی دووەمیش، کۆمپانیای (Sinopec)ـی چینی گرێبەستی پەرەپێدانی سۆمەری لە پارێزگای موسەنا بردەوە، ناوچەی ژمارە 7ـی دیوانییە و نەجەف و بابل و واست و موسەناش بەر کۆمپانیای (CNOOC) کەوت، کۆمپانیای (Anton oil) ـی چینیش کێڵگەی زەفەرییەی لە واست و کۆمپانیای (Zhenhua)ـی چینیش کێڵگەی ئەبو خێمەیان لە پارێزگای موسەنا و کۆمپانیای (Geo-Jade)یش گرێبەستی جەبەل سینامی لە بەسرە بەدەستهێنا. 
 
لە رۆژی سێیەمیشدا کۆمپانیای کار وەبەرهێنانی لە کێڵگەی خەلیسییەی نێوان نەینەوا و ئەنبار بەدەستهێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە