لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە

15-04-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای سوودانییە و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەربانگ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەنەوە و دواتر کۆدەبنەوە. 
 
هاوکات مستەفا گەرعاوى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە "زانینى تێڕوانینى حکومەتە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى و ئاستى هاوتابوونییەتی لەگەڵ کارنامەى حکومەت."
 
مستەفا گەرعاوى گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێى پرسە ستراتیژییەکان دەکەین و لەسەر بنەماى تێڕوانینى حکومەت بۆ بودجە، تێبینیەکان جێگە دەکەینەوە کە لەسەر پڕۆژەیاساکەدا هەن".
 
پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق قەبارەکەی زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و لە 6ـى نیسان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە. لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ ئەوەی خوێندنەوەى دووەمی بۆ بکرێت و دواتر پەسند بکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە