بودجەی تورکیا چوار ملیار و 775 ملیۆن دۆلار کورتیهێناوە

15-03-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بودجەی حکومەتی ناوەندیی تورکیا لە مانگی شووباتی ئەم ساڵدا 153.8 ملیار لیرە (چوار ملیار و 775 ملیۆن دۆلار) کورتهێنانی هەبووە. لە کاتێکدا کورتهێنانەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا 150.7 ملیار لیرە (چوار ملیار و 679 ملیۆن دۆلار) بوو.
 
وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا رۆژی هەینی 15ی ئاداری 2024 داتاکانی پەیوەست بە باڵانسی بودجەی حکومەتی ناوەندیی تورکیای بۆ مانگی شووباتی 2024 بڵاوکردەوە. لە بودجەی مانگی شووباتدا 153.8 ملیار لیرە کورتهێنان هەبووە، کە دەکاتە چوار ملیار و 775 ملیۆن دۆلار.
 
لە مانگی شووباتی 2023دا، کە تورکیا تووشی کارەساتی بوومەلەرزە بووەوە، کورتهێنانی بودجە 170.6 ملیار لیرە (پێنج ملیار و 296 ملیۆن دۆلار) بوو.
 
لە مانگی شووباتی 2024دا خەرجییەکانی بودجە بە رێژەی 77.2% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 689.9 ملیار لیرە (21 ملیار و 418 ملیۆن دۆلار)، لە کاتێکدا داهاتی بودجە بە رێژەی 145% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 536.1 ملیار لیرە (16 ملیار و 640 ملیۆن دۆلار).
 
خەرجیی کارمەندان 136.5% رۆڵی هەبووە لە خەرجییەکانی بودجەدا، هەروەها خەرجییەکانی سوود 60.2% زیادیکردووە. داهاتی باج لە نێوان داهاتی بودجەدا 126.2% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 406.3 ملیار لیرە (12 ملیار و 615 ملیۆن دۆلار).
 
بودجەی گشتیی ساڵی دارایی 2024ی تورکیا 384.15 ملیار دۆلاری بۆ تەرخان کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتی گشتیی ساڵی 2023ی تورکیا 289.36 ملیار دۆلارە و بەمەش کورتهێنانی بودجەکە 24.67% دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

بۆچى پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێش سەری ساڵ نەنێردرا؟

نەناردنى ئەو پارەیە پێش کۆتایی ساڵ، پەیوەندیی بە کێشەى نەختینەوە هەبووە لە هەژمارى وەزارەتى دارایی عێراق دا، ئەویش بەهۆى زیادبوونى خەرجییەکانى لەکۆتایی ساڵدا، کە تەنیا خەرجییەکانی مانگى تشرینى یەکەم، بەراورد بە مانگەکانی پێشتر 50% زیادیان کردووە.