یەک دۆلار بە زیاتر لە 32 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت

15-03-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە زیاتر دابەزی و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد. 
 
ئەمڕۆ هەینی، 15ـی ئاداری 2024، لەگەڵ کردنەوەی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی تورکیا، یەک دۆلاری ئەمریکی لە 32.12 لیرەوە گەیشتە 32.20 و یەک یۆرۆش بە زیاتر لە 35 لیرە مامەڵەی پێوە کرا. 
 
لیرەی تورکی لە حوزەیرانی پارەوە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دەستی بە دابەزین کردووە. 
 
هۆکارە سەرەکییەکەی دابەزینی بەهای لیرە، کورتهێنانی بازرگانییە، واتە وڵاتەکە زۆر زیاتر کاڵا هاوردە دەکات لە هەناردە، ئەوەش وا دەکات دۆلار لەو وڵاتە کەم بێتەوە، ئەوە جگە لە سیاسەتی نەختینەیی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا دوای هەشت جار بەرزکردنەوەی لەسەر یەک، رۆژی 22ـی شوباتی 2024 سوودی بانکی لە 45٪ ـدا جێگر کرد.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

بۆچى پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێش سەری ساڵ نەنێردرا؟

نەناردنى ئەو پارەیە پێش کۆتایی ساڵ، پەیوەندیی بە کێشەى نەختینەوە هەبووە لە هەژمارى وەزارەتى دارایی عێراق دا، ئەویش بەهۆى زیادبوونى خەرجییەکانى لەکۆتایی ساڵدا، کە تەنیا خەرجییەکانی مانگى تشرینى یەکەم، بەراورد بە مانگەکانی پێشتر 50% زیادیان کردووە.