رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی نرخی زێڕ دابەزی و بەشێکی زۆری لە قازانجەکانی رۆژی پێنجشەممەی خۆی لەدەستدا کە گەیشتبووە بەرزترین ئاستی پێنج هەفتەی رابردووی خۆی.
رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی زێڕ بە رێژەی 1.1٪ دابەزی و یەک ئۆنسەی بە 2652 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردوو، رۆژی هەینی نرخی کانزای زەردی دابەزاند.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 1.2٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 2675 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دانیێل پاڤیلیۆنز، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( ئاری جی ئۆ فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "نرخی زێڕ ساڵێکی پڕ لە دەستکەوتی هەبووە و لەم چەند هەفتەی کە ماوە بۆ کۆتایی ساڵ ئەگەری هەیە هەندێ پاشەکشە بکات، بەڵام بەگشتی ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەی زیاترە."
بەپێی ئەو شرۆڤەکارە، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بریتین لە دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکان، کڕینی زێڕ لەلایەن بانکەکان و مەترسییە جیۆسیاسییەکان کە خواستی لەسەر کڕینی زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان زیادکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ